گۆڕانکاری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی نەوشیروان مستەفادا کرا

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە، سبەینێ گۆڕانکاری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا دەکرێت و بەیانی ٢٠ی ئایار کاتژمێر ٧ دەبرێتە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و لەوێشەوە بەپێ و بە مەراسیم بەڕێدەخرێت بۆ گردی زەرگەتەی سلێمانی.

ئەو کەناڵە ئاشکرایکرد کە سبەینێ مەراسیمی پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە شاری سلێمانی دەبێت.

هەر بە گوێرەی هەواڵی ئەو کەناڵە، کە چاوەڕواندەکرێت جگە لە دانانی پرسەی نەوشیروان مستەفا لە شاری هەولێر، پێدەچێت لە دەرەوەی وڵاتیش پرسەی بۆ دابنێن.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.

لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە.

PM:10:19:19/05/2017