بەوێنە...تەرمی نەوشیروان موستەفا بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێکرا

کەمێک پێش ئێستا بە ڕێپێوان تەرمی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە مزگەوتی گەورەوەوە بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی نەوشیروان موستەفا لە شاری پزیشکی فاروقەوە بەڕێکرا بەرەو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی و کەمێک لەمەوبەر بە ڕێپێوان و لەمزگەوتی گەورەی شاری سلێمانیەوە بەرەو گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێکرا.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی گۆڕان بەرپرسان هاوڵاتیان بەشدارن.

سەرلەبەیانی دوێنی نەوشیروان موستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.


AM:08:50:20/05/2017