بەوێنە...هاوڵاتیەک جیاواز لەخەڵک شیوەن بۆ نەوشیروان موستەفا دەکات


هاوڵاتیەک لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانیەوە بە شێوەیەکی جیاواز شیوەن بۆ کۆچی نەوشیروان موستەفا دەکات.

نزیکەی کاتژمێرێکە تەرمی نەوشیروان موستەفا لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانیەوە بە ئاپۆرایکی جەماوەری گەورە بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێکراوە و لە گردی زەرگەتەش ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و کەسایەتی چاوەڕێی گەیشتنی تەرمەکەی دەکەن.

یەکێک لەو هاوڵاتیانەی لە نزیک گۆڕی نەوشیروان موستەفا ئامادەیە بەشێوەیەکی جیاواز شیوەن دەکات و بەشێکی زۆری جەستەی لە قوڕ هەڵکێشاوە.

سەرلەبەیانی دوێنی 19ی ئایار نەوشیروان موستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.



AM:09:32:20/05/2017