مەلا کرێکار: مەسعود بارزانی تاکەکەسە بەمردنی نەوشیروان مستەفا دڵخۆش بوو

مەلا کرێکار، ئەمیری ڕەوتی شاخ لە پەیامێکیدا بۆ هەوادارانی باس لە هۆکاری پشتگیری کردنی نەوشیروان مستەفا فەکات و دەڵێت ئەو پڕۆژە سیاسییەی ئەو سەرپێی خست نە من و نە سەرکردە ئیسلامییەکانی دیکە بیرمان لێنەکردبووەیەوە و تاکەکەس دڵخۆش بووبێت بە کۆچی دوایی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵتاک، سەرکردەی ڕەوتی شاخ، مەلا کرێکار پەیامێکی دیکەی لەبارەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد نەوشیروان مستەفا توانی چاوی خەڵک بکاتەوە و هاوڵاتیان فێربکات بڵێن نا و ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ببنەوە.

هەر لەو پەیامەدا مەلا کرێکار جەخت دەکاتەوە کە مەسعود بارزانی تاکەکەسە کە دڵخۆشبووبێت کە نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کردووە چونکە نەوشیروان مستەفا تەسلیمی نەبوو نەیتوانی ئیحتیوای بکات ئەو سەربەخۆیانە بڕیاری دەدا و بەقسەی هیچ دەوڵەتێکی نەدەکرد.




PM:12:33:20/05/2017