بڕیارە شەوی داهاتوو لویس ئینریکی راهێنەری بەرشەلۆنە
کۆتا یاری خۆی لە یاریگای کامپ نۆ وەک راهێنەری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ئیبار لە خولی ئیسپانیا ئەنجام بدات و یانەی بەرشەلۆنەش دەیەوێت ریز لەو
راهێنەرە بگرێت و لە لایەن ئامادەبوونی هاندەرانی یاریگاوە تیفۆی بۆ بکرێت و رێزی
لێبنرێت کە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا خزمەتی یانەکەی کردووە.
ئەمرۆش ئینریکی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە
رۆژێکی تایبەت دەبێت بۆ من بۆ وەرزی داهاتووش هەر هاندەری بەرشەلۆنە دەبم و ئەو
یانەیە لە دڵمدا دەرناچێت.