دۆلار نرخێکی کەمی تۆمار کردو پاوەن بەردەوامە لە تۆمارکردنی نرخێکی بەرز

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی ئایار دۆلار نرخێ نزمی تۆمار کرد، بە پێچەوانەوە نرخی پاوەن بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٣٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزارو ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار ٢٥٠ دینار.




AM:09:33:21/05/2017