لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەفر دەبارێت

ئەمرۆ لە چەند ناوچەیەكی باكور‌و رۆژهەڵاتی كوردستان بەفر باریوە‌و بە پێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمیش پێدەچیچت ئەمرۆ باران لە هەندێ شوێن ببارێت.

بە گوێرەی چەند وێنەیەك كە لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراونەتەوە، لە ناوچەی ئوزلپی شاری وانی باكووری كوردستان ئەمڕۆ بەفر باریووە و بەجۆرێك لە ھەندێك شوێن بەفربارین ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆ دروستكردووە.

لەلایەكی دیكە لە چەند ناوچەیەكی سەر بە شاری ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان بەفر باریووە.



PM:03:16:21/05/2017