لە دووەم رۆژی پرسەی نەوشیروان مستەفا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی له شاری سلێمانی ئه‌نجام دا.
له كۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا کە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی بەڕێوەچوەە، راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بڵاوكرایەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە..
هاونیشتمانیان و هێزو لايه‌نه سياسیهكان...
له مێژوى گه‌لاندا، هه‌ندێك كه‌س به نه‌مرى ماونه‌ته‌وه کە خۆنەویستانە
تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی گەل و مرۆڤایەتی تەرخان کردوە.
ئاپۆراى خۆرسك و، وتاف و شيوه‌ن و گريانى به كوڵى هاوڵاتيان، بۆ كۆچى دوايى
كاك نه‌وشيروان، نيشانه‌ى پێزانين و گه‌واهيده‌رى زياتر له نيوسهده له ره‌نج و
خه‌باتى ئه‌و مرۆڤه‌يه، بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و نيشتيمانه‌كه‌ى.
خزمه‌ت وه‌ك پێشمه‌رگه‌يه‌كى ئازا‌و خۆنه‌ويست، وەک سەرکردەو رابەرێکی هەڵکەوتوی
خۆڕسک، وه‌ك سياسيه‌كى پڕ له ئه‌خلاق و هه‌ڵوێست، وه‌ك مێژونوسێكى راستگۆ و رۆژنامه‌نوسێكى
قه‌ڵه‌م تيژ، وه‌ك ئه‌ديب و كۆمه‌ڵناسێكى ورد‌و به سه‌ليقه، دواجار وه‌ك مرۆڤێكى خاكى
و گونجاو له گه‌ڵ بچوك و گه‌وره‌دا.
نيشتيمان په‌روه‌رى، پێكه‌وه ژيان، دادى كۆمه‌ڵايه‌تى و خۆشگوزه‌رانى،
روبه‌روبونه‌وه‌ى زوڵم و زۆردارى، ئاشتى و ئارامى، نوێخوازى، ئاوەدانكردنه‌وه، ده‌وڵه‌تى
ديموكراسى و ياسا، ئامانج و بنه‌ماى كار‌و خه‌باتى كاك نه‌وشيروان بوه.
به داخه‌وه له كاتێكدا پرسه بۆ كۆچى ناوه‌ختى ئه‌و ده‌گێڕين، چ له
سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، چ له گه‌ڵ به‌غداو، له ئاستى ناوچه‌كه‌شدا،
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌يران روبهڕوين.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا ئێمه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان وايه چاره‌سه‌رى
كێشه‌كانى ناوخۆ، له سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى و رێزگرتن له ئيراده‌ى هاوڵاتيان و سه‌روه‌رى
ياساو دامه‌زراوه‌كان، رێگايه‌كى دروست و پاڵنه‌رێكى به‌هێزه بۆ به‌ديهێنانى ته‌واوى
خواسته‌كانمان. لەسه‌ر ئه‌م بنه‌مايه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئامادەی چارەسهرکردنى هەمو
كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوه.
هاونيشتيمانيان.. كاك نه‌وشيروان راسته رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
بو، به‌ڵام به كۆچى دوايى ئه‌و، زيانێكى گه‌وره به‌ر هه‌مومان كه‌وت. چونکە كهسايهتيەکى
نيشتيمانى بو، به درێژایى مێژوى خه‌باتى، بۆ چاكه‌ى گشتى هەوڵیدا، خاوەندارێتی کاک
نەوشیروان بۆ هەمو هاوڵاتیان و کوردستانیان دەگەڕێتەوەو، ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازانە
ئەم تایبەتمەندیەی سەرکردەکەیان لەبەرچاو بگرن و بیپارێزن و بە گەورەیی بیهێڵنەوە.
هیوادارین بە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چەسپاندنی ئەو بەها باڵایانەی کاک
نەوشیروان لە ژیانیدا بۆی تێکۆشا، رۆحی ئاسودە بکەین.
لێره‌وه به پێويستى ده‌زانين به گه‌رمى سوپاسى ته‌واوى هاوڵاتيانى كوردستان
چ له ناوخۆ چ له ده‌ره‌وه بكه‌ين، سوپاسى هێزه ئه‌منيه‌كان و دامودەزگاکانی تر
بكه‌ين، سوپاسى نوێنه‌رى لايه‌نه سياسهكانى هه‌رێم و پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان و عێراق
و وڵاتان بكه‌ين، سوپاسى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن بكه‌ين، سوپاسى هه‌ر كه‌س و لايهنيك
بكه‌ين كه راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ بەهەر جۆرێك بۆى كرابێت به‌شدارى پرسه‌ى كاك نهوشيروانى
كردوه، لێره‌وه پێيان ده‌ڵێین به‌شدارى ئێوه له كورتترين پێناسه‌دا شه‌هاده‌تى مرۆڤدۆستی
كاك نه‌وشيروان-ه، به‌م بهشداريهتان بەشێک لە خەمەکانی ئێمەتان رەواندەوە. هاوکات
بەهۆی ئەو کۆستە گەورەیەو دڵگەرمی و خەمی قوڵی هاوڵاتیانەوە، لێرەو لەوێ ئەگەر هەر
کەموکورتییەک بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک رویدابێت داوای لێبوردن دەکەین.
گۆڕانخوازان دڵنيا دهكهينهوه، هه‌ر به‌و جۆره‌ى كاك نه‌وشيروان نه‌خشه‌ى
بۆ كێشابو، ئه‌مانه‌تى په‌يام و ئامانجه‌كانى گۆڕان وه‌ك گلێنه‌ى چاومان ده‌پارێزين
و، بزوتنه‌وه‌كه‌مان وه‌ك خۆى دهمێنيتهوهو رۆژ لە دوای رۆژ گەشەی پێ دەدەین و،
له پێناو چه‌سپاندنى به‌رنامه‌ى سياسى و ئامانجه‌كانمان درێژه به خه‌باتى سياسى
و مه‌ده‌نى خۆمان ده‌ده‌ين. بێگومان ئاسۆى سه‌ركه‌وتن رونه.
له كۆتايدا له خودا ده‌خوازين رۆحی كاك نه‌وشيروان به به‌هشت شاد بكات
و، سەبوری هه‌مو لايه‌كمان بدات.
بزوتنه‌وه‌ى گۆران
21-5-2017