بە وێنە.. رۆژنامەنووسێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

رۆژنامەنووس و نوسەری دیار شازاد ئەنوەر راگەیەندکاری ناسراوی پارتی کۆچی دوایی کرد.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ ٢٢ ی ئایار رۆژنامەنووسی دیار شازاد ئەنوەر لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو سەرەتا کاری میدیای لە میدیاکانی حیزبی زەحمەتکێشان کاری کردووە، دواتر لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو چۆتە نێو میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەم دواییانە لە رۆژنامەی خەبات کاری دەکردو ستونی رۆژنامەوانی بۆ ئەو میدیایە دەنوسی،  تا رۆژی کۆچکردنی لە میدیاکانی پارتی کاری کردووە.

شازادە ئەنوەری ڕۆژنامەنووس چەندین وتار و نووسینی لە ڕۆژنامەکانی (خەبات و گوڤاری گوڵان) و بڵاوکراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە و یەکێک بووە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی شاری ڕانییە و پرسەکەی لە هەر لە شاری ڕانییەیە.



AM:09:55:22/05/2017