لیژنەی تۆماری بایۆمەتری ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

لەئاگاداریینامەیەكی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆرانی هەرێم، داوا  لە كەسوكاری سەربەزی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان دەكات كە لەلیستی دواكەوان ناونوس كرابوون، رۆژی چوارشەممە سەردانی بنكەكان بكەن.

دەقی ئاگادارییەكە:

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان وئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و سودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان دەکات، کە لە لیستی دواکەوتوان ناونووس کرابوون، ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2017 سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە ئاماژەیان پێدراوە بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری..

بنکەکانی تۆمارکردن :

* سلێمانی: بانکی باخان
* هەڵەبجە: بانکی هەڵەبجە
* گەرمیان: بانکی کەلار
* ئیدارەی ڕاپەڕین: بانکی ڕانیە
* هەولێر: بانکی شیرین/ بانکی چۆڵی/ بانکی فیدرال
* کۆیە : بانکی باواجی
* قەزای سۆران: بانکی ئازادی
* دهۆک: بانکی مەتین/ بانکی ئامەد/ بانکی داسنیا
*ئاکرێ: بانکی پیرس
* زاخۆ: بانکی هیزل
تێبینی: ئەمە دوادەرفەتە بۆ تۆمارکردن.
بۆ زانیاری ئەم بنکانەی ئاماژەیان پێدراوە ڕۆژانی شەممەش دەرگایان واڵایە بۆ تۆمارکردن.
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری
23ی ئایاری 2017



PM:01:21:23/05/2017