پەروەردەی ڕانییە ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکەن و کۆمەڵێک ڕێنماییشی
بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە بڵاویکردەوە
کە بۆ وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێویستە مامۆستایانی گرێبەست خۆیان ئامادبن
و هەویەی شەخسی لەگەڵ خۆیان بهێنن ، مووچە تەنها ئەدرێ بەخۆیان چونکە لیژنەی پێشوو
وە کەس و شوێنی دابەش کردنی مووچەی پێشوو گۆڕاوە .
هەروەها
ڕاشیانگەیاندووە "مووچەی مامۆستایانی گرێبەست سبەی لە ژوری IT لەنهۆمی یەکەم ، بەرامبەر ژوری بەڕێوەبەری
پەروەردە دابەش دەکرێت بۆ ئاگاداریتان".
هەروەها ئاشکراشیانکردووە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا مووچەی
مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.