مەكتەبی سیاسی یەكێتیی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی تەواوی كادرو ئەندامانی یەكێتی دەكات كە بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداریان لەمەراسیمەكانی بەخاكسپاردن‌و پرسەی نەوشیروان مستەفا كردوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

بەناوی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، سوپاس و پێزانین ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و پێشمەرگەو تێكۆشەرە دێرینەكان‌و تەواوی كادران‌و ئەندامان لە ئۆرگانە جیاجیاكان‌و جەماوەری یەكێتی، لەسەرانسەری كوردستان‌و بەغداو  دەرەوەی وڵات، لە ئەوروپاو ئەمەریكا دەكەین، بۆ بەشداركردنی بەرفراوانیان لەمەراسیمەكانی بەخاكسپاردن‌و پرسەو مەراسیمەكانی تری هاوخەمیی بۆ ماڵئاوایی یەكجارەكی سەركردەو شۆڕشگێڕو سیاسەتمەداری گەلەكەمان، كاك نەوشیروان مستەفا. هەروەها دەستخۆشی كەناڵەكانی راگەیاندنی  یەكێتی بۆ رووماڵكردنی پرسەكە دەكەین.

 ئەو پەرۆشی ‌و بەشداریی‌و هاوخەمیە قوڵەتان، نیشانەی دڵسۆزی‌و ئەمەك‌و وەفاداریتانە بۆ شۆڕشگێڕو تێكۆشەرەكانی گەلەكەمان‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی‌و هاوڕێی‌و هاوسەنگەری چەندین ساڵەی سەرۆك مام جەلال‌و جێگری سكرتێری گشتی بووە، هەروەك كاك نەوشیروان مستەفا، مێژووی نیو سەدەی خەبات‌و  تێكۆشانی شیایانی ماتەمگێڕی بە بەشكۆیە. 

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
23/5/2017



PM:04:02:23/05/2017