داعش تەقینەوەكەی مانچستەری گرتەئەستۆ

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تەقینەوەكەی شەوی رابردووی شاری مانچستەری بەریتانیای گرتەئەستۆ.

رێكخراوەكە لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە راگەیاندوە و ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە تەقینەوەكە لەڕێی بۆمبەوە بووە و یەكێك لە ئەندامەكانی ئەنجامیداوە.

پۆلیسی شاری مانچستەر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئەوەی ئاشكراكرد، ئەو كەسە 23 ساڵەی لە مۆڵی (ئارندێل)ی باشوری شاری مانچستەر دەستگیریانكردوە، پەیوەندی بە تەقینەوەكەی شەوی رابردوی ناو هۆڵی ئاهەنگگێڕانەكەوە هەیە. بەڵام لە تویتی دووەمی پۆلیسدا ئەوە رەتكراوەتەوە دەستگیركردنی ئەو كەسە پەیوەندی بە تەقینەوەكەی شەوی رابردوەوە هەبێت.



PM:05:02:23/05/2017