ژنێک لە شاری سلێمانی دەبێتە خاوەنی شوێنی ڕۆنگۆڕینی ئۆتۆمبێل، ئەمەش
بۆ جاری یەکەمە ژنێک لە هەرێمی کوردستان ئەم کارە بکات.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە شادیە حەسەن، ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری سلێمانییە و ماوەی پێنج هەفتەیە
شوێنکاری رۆنگۆڕینی لە نزیک بيناى ئەمنەسوورەکە کردۆتەوە.
ئەو ژنە بەو ماڵپەڕەی وتووە پێیوایە هیچ ئیشێک مۆرکی پیاوانەی پێوە دیارنییە و ژنیش لەتوانایدایە
هەموو ئیشێک بکات، وەک خۆشی دەڵێت "ئەو پیشەیە خولیام بوو لە تواناشمدایە بۆیە
دەیکەم.
ئەو ژنە هیواخوازە ژنانیش خاوەنی کاری خۆیان بن
و هاوشانی پیاوان هەر کارێک بکەن کە پێیان خۆش بێت، داواش لە خانەوادەکان دەکات ئازادی
کارکردن بدەنە کچەکانیان.