بە هۆی ته‌زووی كاره‌با كەسێك گیانی لەدەستدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند: له قه‌ڵادزێ به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و یەكێكی دیكەش بریندارە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكردەوە پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24ی ئایاری 2017، كاتژمێر 11:30 خوله‌ك، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ك. م. ش) له دایكبووی ساڵی 1996، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان، پیشه‌ی كاسب، پاش ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی ئاشتی له خانویه‌ك كاری ده‌كرد ده‌ستی به‌ر ته‌زووی كاره‌با كه‌وت و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو به‌هه‌مان ڕووداو، هاوڵاتی ( م . ع . ع ) له دایك بووی 1985 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان كه له‌گه‌ڵ ( ك . م . ش ) به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه بریندار بووه كه به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ برینه‌كه‌ی جێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
راگه‌یه‌ندراوەكەی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژە بەوە دەكات به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یمانگایی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ئا: ئەمیر حسن
PM:04:56:24/05/2017