زیدان هۆکاری یاری نەکردنی رۆناڵدۆ لە چەند یاریەکی ئەم وەرزە ئاشکرا دەکات


لە نوێترین لێدوانیدا زیدانی راهێنەی ریاڵ مەدرید کە لە سایتی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەنجامی داوە باس لە رۆناڵدۆ دەکات کە لەم وەرزەدا چەند جارێک لە یاریەکاندا پشووی پێداو یاری پێنەکرد.

زیدان دەڵێت رۆناڵدۆ یاریزانێکی بە تواناو لێهاتوویە بۆیە دەبێت لە ئێستاوە تا ساڵانی داهاتوو پشوی پێ بدرێت و کەمتر یاری پێ بکرێ، کە خودی ئەو یاریزانە خۆشی دەزانێت.

زیدان بەردەوام دەبێت و دەڵێت لەبەر ئەوەی پشتم بە رۆناڵدۆ نەبەست مانای ئەوە نیە ئەو یاریزانە نەتوانێ یاری بکات، بەڵکوو دەمویست بە باشتر بۆ یاریەکانی داهاتوو ئامادە بێت و لە رووی جەستەییەوە باش یاری بکات کە ئەو یاریزانە هەموو وەرزێک ٦٠ بۆ ٧٠ یاری دەکات ئەو رێژەیەش یەکجار زۆرە بۆیە نامەوێت ئەو هەمووە یارییە بکات.



PM:02:52:26/05/2017