خانمە پێشکەشکارە دیارەکەی NRT2 چی بە پێشکەشکارێکی دیکەی کەناڵەکە دەڵێت؟

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، دەربارەی ژاڵە ڕەسوڵی پێشکەشکاری هەمان کەناڵ دەڵێت " ژاڵە یەكێكە لە هاوڕێ باشەكان. بەڵام كە میزاجی نەبوو نابێ قسەی لەگەڵ بكەی چونكە وەزعەكە باش نابێ"
شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوسیویەتی "دڵخۆشم لە ماوەی كاركردنم هاوڕێی باشم ناسی .. ژاڵە یەكێكە لە هاوڕێ باشەكان. بەڵام كە میزاجی نەبوو نابێ قسەی لەگەڵ بكەی چونكە وەزعەكە باش نابێ 😂 بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ میزاجی هەبوو و ئەم فۆتۆیەمان گرت.. ژاڵە گیان كە میزاجت نەبوو مەیە بۆ تیڤی ئەمە داواكاری منە بۆت ببورە😂😒بە هیوام هەموو كاتێ هاوڕێیان و ئێوەش دڵخۆش بن و بێ میزاج نەبن"

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.
هەروەها ژاڵە ڕەسوڵ ماوەی چەند ساڵێکە وەک یەکێک لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵەکە و ڕۆژانە بەرنامەی ٢ پڵەس پێشکەشدەکات.



PM:09:05:26/05/2017