ئەندامێکی لیژنەی کورد ئایدڵ وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند

پەیجی فەرمی هونەرمەندی دیار، بێژەنی کامکار ئاشکرایکرد کە ئەو هونەرمەندە وازی لە ئەندامێتی لیژنەی پڕۆگرامی کورد ئایدڵ هێناوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بێژەن کامکار ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تەندروستی باشە و ئەو بە هۆکاری خۆی وازی لە بەرنامەکە هێناوە بە بێ ئەوەی هۆکارەکە ئاشکرا بکات.

بێژەن کامکار، لەگەڵ هەریەکە لە هونەرمەند عەدنان کەریم و کانی و نیزامەدین ئاریج وەک ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگێنەری بەرنامەی کورد ئایدڵ دەرکەوتن، بەڵام شەوی ڕابردوو لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەدا ئەو هونەرمەندە دەرنەکەوت و هەندێک پەیجیش هۆکارەکەیان بۆ نەخۆشبوونی گەڕاندەوە، بەڵام خۆی ئاشکرایکرد کە تەندروستی باشە.

 



AM:03:54:28/05/2017