دوو لقی بانكی ناوەندیی عێراق لەهەرێم دەكرێتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای دەكات، بەم نزیكانە دوو لقی بانكەكە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە و قەرزەكانیش بە هاوڵاتیانی كوردستان دەدرێت.

لەمبارەیەوە وتەبێژی بانكی ناوەندی عێراق ڕاگەیاندووە، بڕیاری كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر و سلێمانی دراوە و وتیشی، "بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە دوو لقی خۆی لە هەولێر و سلێمانی بكاتەوە بۆ ئەوەی هاوكاری دارایی هەرێمی كوردستان بكرێت".

وتیشی، "دوای كاركردنی ئەو ئەو دوو لقەی بانكی ناوەندی هەر قەرزێك لە عێراق بدرێت ئەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە عێراق بدرێت ئەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".



PM:01:22:29/05/2017