کادیرەکەی ئامێدی یەکێتی باسی چۆنێتی دەستگیرکردن و کەلەپچەکردنی دەکات

جێگری لێپرسراوی كۆمیتەی ئامێدی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، دوای ئازادکردنی باس لە هۆکاری دەستگیرکردنی و کەلەپجەکردنی لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەکات.

هۆگر سەلیم جێگری لێپرسراوی كۆمیتەی ئامێدی یەكێتی بە میدیای فەمری حزبەكەی ووتوە" سەعات 11:30 دەقیقەی شەوی رابردوو كاتێك لەدێرەلوكەوە دەگەڕامەوە بۆ ئامێدی، مەفرەزەیەكی ئاسایشی پارتی لەڕێگا چاوەڕوانیان دەكردم، لەكاتی گەیشتن، ئەوەیان پێ راگەیاندم كە دەبێت ئۆتۆمبێلەكەت بپشكنین، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە، كە هیچی تێدا نەبوو، وتیان دەبێت لەگەڵمان بێیتە ئاسایش، بەڵام رەتمكردەوە كە بەبێ فەرمانی دادوەر لەگەڵیان بڕۆم، دواتر كەلەبچەیان كردم و ئەو هاوڕێیەشی لەگەڵمدا بوو دەستگیریان كرد، هاوڕێكەمیان بردە ئاسایشی ئامێدی و منیشیان بۆ ئاسایشی دهۆك گواستەوە".

جێگری لێپرسراوی كۆمیتەی ئامێدی یەكێتی دەڵێت" لەكاتی لێكۆڵینەوەدا لەگەڵی دوو ئەفسەری ئاسایش پێیان راگەیاندوە هیچ كێشەیەكی كەسی نیە، بەڵام كێشەی سیاسیت هەیەو لەئامێدی جموجوڵت هەیەو كاردەكەیت".

سەبارەت بە ساتی دەستگیركردنەكەی وتویەتی"لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەلایەن ئاسایشی ئامێدییەوە چەند جارێك ئاگاداركراومەتەوە كە دەبێت سەردانی ئاسایش بكەم، بەڵام لەبەرئەوەی پۆستێكی حزبیم هەیە، بۆیە بەبێ پرسی لێَپرسراوی سەرو خۆم نەچومەتە ئاسایش".

هۆگر سەلیم لەبارەی پرسیاری ئەفسەرەكانیش ئاسایشی لەبارەی جموجوڵی سیاسییەوە، دەڵێت" لەگەڵ رێكخراوەكانی دهۆك چالاكیم كردوە، لەماوەی رابردوشدا چەند خۆپیشاندانێكم رێكخستبوو، هەروەها پەیوەندیم لەگەڵ كەسە بێلایەنەكان زۆر باشە، كۆمیتەكەشمان لەئێستادا لەوپەڕی بەهێزیدایەو لەم ماوەیەشدا ژمارەی ئەنداممان زیادیكردوە، ئەوەش وایكردوە ئەوان بەردەوام چاودێریمان بكەن



PM:08:32:29/05/2017