جێگری سەرۆکی کۆمار، نوری مالکی هێرشێکی توند دەکاتە سەر مەسعود بارزانی و، هەرێمیش بە سەرچاوەی سیخوڕی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی " ئەخباری لوبنانی" نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆمار، دەڵێت " توندتیژی زاڵە بەسەر سیاسەتی ناوخۆی بارزانی و پەنا دەباتە بەر تاکڕەوی و شەرعیەتی نەماوەو بارزانی وەک سەرۆک هۆزە کۆنە کوردیەکان حوکم دەکات".
مالکی داواش دەکات کە بەهێز بەر لە سیاستەکانی بارزانی بگیرێت.
سەرکردەی دەوڵەتی یاسا کە زۆرترین نوێنەری لەپەرلەمانی عێراق هەیە، دەڵێت " بارزانی رۆژێک لە رۆژان ئەگەر بارودۆخ لەباربێت بۆی دەوڵەتی کوردی رادەگەیەنێت و بەشێک لە وڵاتانی سوریاو عێراق و ئێران و تورکیاش دەپچرێت بۆ ئەو دەوڵەتە، بەڵام زروفی چواردەور لەبار نییە بۆی، دەوڵەتان هەموویان دژی ئەم سیاسەتەی بارزانین، تەنها ئیسرایل پاڵپشتی لێدەکات".
مالکی دەشڵێت" کوردستان بۆتە مەڵبەندی کۆمپانیا و دەزگا سیخوڕیەکانی ئیسرائیل، رۆژانە لە هەولێر پێشوازی لە وەفدە ئیسرائیلیەکان دەکرێت".
مانلکی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەگەر پێویست بێت بە هێز رووبەرووی ببینەوە.