وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی دارایی هەفتەی ئایندە خشتەیەکی نوێی مووچەی مانگی چواری سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکان ڕادەگەیەنێت و لە ڕاگەیەندراوێکیشدا داوایکرد لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاكانی و وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بەزووترین كات لیستی موچەی مانگی نیسان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكان بكەن، بە مەبەستی وردبینی كردن و ئامادەكردنیان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند "هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکان نوسراویان بۆ وەزارەت ناردووە و هەفتەی ئایندە خشتەی نوێی موچە ڕادەگەیەنرێت".

وتیشی کە وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە کە تا ٢٥ی مانگی حوزەیران و بەر لە جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 31ی ئایار، موچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 بە دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی (داد، ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان) كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئازار هات..



PM:04:35:31/05/2017