لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ڕێکخەرەکەشی دەستگیرکرا

لە هەولێر ڕێگە نەدرا گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک لەبارەی سکاڵاکانی دانە غازەوە بەڕێوەبچێت و ڕێکخەری چالاکییەکەش دەستگیرکرا

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە "بڕیار بوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت لەلایەن ژمارەیەک چالاک و ڕۆژنامەنووسەوە لەبارەی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی دانە غاز دژی حکومەتی هەرێم."

هەروەها ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردووەتەوە "هێمن مامەند کە ڕێکخەری گردبوونەوەکە بوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و بڵاوەش بە گردبوونەوەکە کرا کە چەند کەسێک تیایدا ئامادەبوون، ئامانج لە گردبوونەوەکە بۆ ئاشكراكردنی پرۆسه‌ دادگاییەکانی نێوان کۆمپانیای دانە غاز و حکومەتی هەرێم و بەفیڕۆدانی سه‌روه‌تی گشتی."

هێمن مامەند یەکێکە لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە دیارەکانی شاری هەولێر و ماوەی چەند ساڵێک وەک پەیامنێر لە ڕۆژنامە ئەهلییەکاندا کاریکردووە.



PM:01:12:01/06/2017