حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوو داواكاری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌رده‌بڕێت.
جه‌میل هه‌ورامی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان به ماڵپەڕی SNNی راگه‌یاند، ئەو دوو داوایە" یه‌كێكیان پێدانی زه‌وییه، كه ئێستا فه‌رمانه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه".
سەبارەت بەڕەزامەندی دووەم هەورامی وتی " ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ستنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامییه بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی كه‌مئه‌ندامبوون".
تا ئێستا چارەنووسی ئەو داوایەی پێشمەرگە دێرینەکان کە داوایان دەکرد مووچەکانیان بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە.