وەزارەتی دارایی ئاگادارینامەیەك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خانەنشینانی شارستانی ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ تۆماركردنی كۆدی بایۆمەتری و خۆتۆماركردن لەسیستمی بایۆمەتری سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانیان بكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە ئاگادارییەكدا دەنوسێت: داوا لە خانەنشینانی شارستانی (مەدەنی) دەكەین، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانیان بكەن، بۆ تۆماركردنی كۆدی بایۆمەترییەكانیان، پێویستە كۆپیەك لە (ناسنامەی خانەنشینی) و كۆپیەك لە (ناسنامەی باری شارستانی) یان (كارتی نیشتمانی) لەگەڵ خۆیان ببەن.

هەروەها رونیشیكردۆتەوە: داوا لەو خانەنشینانە دەكەین كە ناویان نووسی بوو لە بەڕێوەبەرایەتییەكانیان بە مەبەستی خۆ تۆمار كردن  لە سیستەمی بایۆمەتری، لە ئێستادا ڕەزامەندی یان بۆ دراوە، داواكارین بەزووترین كات خۆیان تۆمار بكەن، دوا كات بەرواری 15/6/2017 یە بۆ تۆماركردن.



PM:01:42:06/06/2017