گومرگی سلێمانی دەست بەسەر 48 تەنكەر بەنزینی ژەهراویدا دەگرێت
بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی ئاشكرای دەكات له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر 48 ته‌نكه‌ر به‌نزیندا گرتووه كه 38 یان ژه‌هراوی بوون و ئاماژه‌شده‌ده‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كرێت.
هاوژین سالار، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، به‌پێویستمانزانی رونكردنه‌وه‌ی راست و دروست له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند ته‌نكه‌رێكی به‌نزینی ژه‌هراویدا بده‌ین.
وتیشی "له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری زۆر ورد له شه‌وی 30 له‌سه‌ر 31ی ئایاری 2017، به‌هاوكاری كاك لاهوری شێخ جه‌نگی و به هاوبه‌شی گومرگ و پۆلیسی گومرگ توانیمان ده‌ستبه‌سه‌ر 45 ته‌نكه‌ر سووته‌مه‌نیدا بگرین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "دوای ئه‌وه‌ی تاقیگه‌ی گه‌ڕۆكی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی هاتنه شوێنی راگرتنی ته‌نكه‌ره‌كان و نمونه‌یان له هه‌موویان وه‌رگرت، ده‌ركه‌وت 10 ته‌نكه‌رییان به‌نزینی ته‌واون و كێشه‌یان نیه، به‌ڵام 35 ته‌نكه‌رییان به‌نزین نه‌بوون به‌ڵكو مادده‌ی ژه‌هراوی بێنز بوو، ئه‌وه‌ش بۆ مرۆڤ و ژینگه و ئۆتۆمبێلیش ترسناكه".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، عه‌قید سالار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گومرگی سلێمانی، وتی "له پرۆسه‌یه‌كی تری وردا به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی ورد به‌ده‌ر له‌و 45 ته‌نكه‌ره، له 20ی ئایاری 2017 سێ ته‌نكه‌ر له مه‌رزی باشماخه‌وه داخڵی هه‌رێم بوون، هاتوونه‌ته سلێمانی و چوونه‌ته كه‌ركوك و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه سلێمانی".
باسی له‌وه‌شكرد "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سێ ته‌نكه‌ره بۆ سلێمانی توانیمان ده‌ستیان به‌سه‌ردابگرین، كه له به‌نزینه‌كه‌دا مادده‌ی (MTBE)ی ژه‌هراوی تێدابوو، ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان زۆر خراپه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بخرێته‌سه‌ر زه‌وی و بگات به ئاوی ژێر زه‌وی ئاوه‌كه تێكده‌دات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌وترێت ئه‌و كۆمپانیایه به‌نزینی تری له‌و شێوه‌یه‌ی هێناوه، ئێمه له به‌دواداچوونداین هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كمان ده‌ستبكه‌وێت له به‌نزینخانه‌كانیش بێت ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرین، لێكۆڵینه‌وه‌ش له به‌شی یاسامان به‌رده‌وامه".
PM:01:50:06/06/2017