دیزاینێك بۆ ئارامگەی نەوشیروان مستەفا ئامادە دەكرێت

كەسە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەندازیارێكدا سەرقاڵی ئامادەكردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی ناوبراون كە لەگردی زەرگەتەی سلێمانی دروست دەكرێت.

بڕیارنامێق،  میدیاكارێكی گۆڕان چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت.

 لەوێنەكانا هەریەك لە چیا‌و نما نەوشیروان مستەفا‌و مەحمود رەزا ئامۆزای نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەندازیارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی نەوشیروان مستەفا دەكەن.

هەڵبژاردنی دیزاینێك بۆ ئارامگەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هاوكاتە لەگەڵ نزیكبونەوەی چلەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا كە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەكاری بۆ دەكات.



PM:03:41:06/06/2017