مەسرور بارزانی ئامادە نییە هێزەکانی سەربە ئەنجومەمی ئاسایش لە بایۆمەتری تۆماربکرێن

لەگەڵ ئەوەی پرۆسەی سیستمی بایۆمەتری بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام تاكو ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رازی نەبوە كە كارمەندان‌و هێزەكانی سەر بەو ئەنجومەنی تۆمار بكرێن.

ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی راوێژكارییەتی رازی نەبوە كارمەندان‌و هێزەكانی سەر بەو ئەنجومەنە لەسیستمەكە تۆماربكرێن.

رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، پرۆسەی بەبایۆمەتریكردنی موچەی موچەخۆران لەپارێزگاكانی هەرێم دەستی پێكردو بڕیارە لە15ی ئەم مانگەدا كۆتایی پێ بێت. سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری موچە، راگەیاند كە تاوەكو دوێنێ دووشەممە، ژمارەی ئەو موچەخۆرانەی لە سیستمی بایۆمەتریدا خۆیان تۆماركردوە گەیشتۆتە زیاتر لەیەك ملیۆن‌ و ١٨٨ هەزار كەس.

سەمیر هەورامی باسی لەوەش كرد كە ئەو موچەخۆرانەی تاوەكو ئێستا ناویان تۆمارنەكردوە تاوەكو رۆژی١٥ی ئەم مانگە تۆماردەكرێن كە ژمارەیان زۆر كەمبۆتەوەو ئەوانەی لەئێستادا خۆیان تۆماردەكەن رۆژانە ژمارەکە خۆی نادات لە٢٠٠ كەس بەوانەشەوە پێشتر كەموكوڕییان هەبوەو دواتر لیژنەی باڵا كەیسەكانی یەكلاكردونەتەوە.



AM:12:12:07/06/2017