محەمەد تۆفیق: پێناچێت ڕیفراندۆم لە كوردستان بكرێت

ڕێكخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پێناچێت ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد تۆفیق ڕەحیم بە میدیای فەرمی بزووتنەوەكەی وتووە، "لە هەموو شتێك بەلایانەوە گرنگتر ئەوەیە، كە دەبێت سیستمێكی باش و گونجاو بۆ حكومڕانی هەبێت".

سەبارەت بە ڕیفراندۆمیش وتویەتی، "پێناچێت ڕیفراندۆم لە هەرێم بكرێت، دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان، بە شێوەیەكی دەستوری كاری بۆ بكرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان".

قسەكانی ئەو بەرپرسەی گۆڕان لەكاتێكدایە چڤانی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەدایە لەسەر هەمان پرس.



PM:03:16:10/06/2017