هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

گلین ھێدلی خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی، کە لە چەندین فیلمی سینەمایی ھۆڵیووددا ڕۆڵی بینی بوو، کۆچی دوایی کرد.


میدیا جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە گلین ھێدلی، خانمە ئەکتەری ئەمریکی، لە تەمەنی 62 ساڵیدا گیانی لەدەست داوە، بەڵام هۆکاری گیانلەدەستدانی ڕوون نەکراوەتەوە.


گلین لە چەندین فیلمی سینەمایی ھۆڵیووددا بەشداری کردووە و دوایین بەشداریکردنیشی لە فیلمە سینەماییەکاندا، ساڵی 2013 ڕۆڵی لە فیلمی سینەمایی (دۆن جۆن) بینی.



PM:11:12:10/06/2017