ماڵپەڕێکی کوردی بڵاویکردەوە کە عەبدولـلەتیف
سەلەفی ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان بەهۆی چاوانەوە نوێژی تەراویح جێدەهێڵێت.
ماڵپەڕی کورد میدیا بڵاویکردووەتەوە "كاتێك عەبدولەتیف سەلەفی زانیوێتی
هاوسهرهكهی كاتی منداڵبوونێتی تەنها ٥ دەقە نوێژی تەراویحی کردوەو نوێژەکەی
جێهێشتوە ".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا
هاتووە "دوای بیستی ئهو ههواله عەبدولەتیف سهلهفی بهپهله نوێژی
تەراویحی جێهێشتوەو گەراوەتەوە بۆ ماڵهوه بهبێ ئەوەی هیچ بە خەڵکی مزگهوتهكه
بلێ."
ساڵی 2016 پهیوهندی خۆشهویستی
نێوان چاوان ئاسۆ و عهبدولهتیف سهلهفی كه خوێندكاری خۆی بوو و هاوسهریشی
ههبوو ئاشكرابوو، ئەمەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پۆستەکەی دوریخستەوە.
عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩
لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی
عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی
بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە
پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ
دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی
شەرعی.