هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

ویلیام وێست ئەندرسۆن ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان کە بە ڕۆڵبینینی بە ڕۆڵی باتمان ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی CNNی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ویلیام وێست ئەندرسۆن، ناسراو بە (ئادەم وێست)، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەو ئەکتەرە لە شەش وەرزی فیلمی باتماندا ڕۆڵی باتمانی بینییوە و بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە و بنەماڵەکەشی هەواڵەکەیان بۆ میدیاکان پشتڕاستکردووەتەوە



AM:01:52:12/06/2017