ئەم ڕۆژە کارا بە جەژنی ڕەمەزان.. چرکە و خولەکی بینینی مانگ ڕاگەیاندرا

دەزگای فەلەكناسی جیهانی ئاشکرایکرد کە ڕۆژی شەممە ٢٣ی مانگ لە ڕێگەی تەلسکۆبەوە مانگ دەبینرێت بەڵام لەبەر ئەوەی بە چاو نابینرێت، ئەوا ڕۆژی ٢٤ مانگ دەبینرێت و ٢٥ مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنە.

ڕاشیانگەیاندووە، هەڵاتنی مانگ لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە كاتژمێر ٥:٣١ خولەکی بەیانی دەبێت و زۆر بە دەگمەن بەچاو دەبینرێت و بەو پێیەش مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ ڕۆژ دەبێت.

پێشتریش داود تەروە بەڕێوەبەرى ماڵپەڕی گەردونى فەلەستین ڕایگەیاندبوو، بە پێی لێکدانەوە گەردوونیەکان مانگى شەوالى ساڵى ١٤٣٨ کۆچى، لە کاتژمێر ٥:٣٠ دەمەو بەیانى ڕۆژى شەممە ٢٤ى حوزەیرانی ٢٠١٧ دەبیندرێت و بەو پێیەش ڕۆژى یەکشەممە ٢٥ى حوزەیران یەکەم ڕۆژى چەژنى ڕەمەزان دەبێت.

ماڵپەڕیnmisrلە زاری شارەزاتیانی فەلەکنساییەوە ئاشکرایانکردووە کە لە وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر و کوەیت و عەمان وادەی بینینی مانگی جەژنی رەمەزانیان ئاشکراکردووە کە وادەی ئەم جەژنە بۆ وڵاتانی ئیسلامی گرنگە چونکە لە کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا وەک دەربڕینی خۆشی خۆیان، موسوڵمانان سێ ڕۆژ جەژن دەگێڕن.

لە ئێستادا فەلەکناسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان بۆ کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دیاریکردووە چونکە ئەو ڕۆژانە پشووە و کۆمپانیاکان دەتوانن سودی لێ ببینن بۆ ئەوەی گەشتە گەشتییارییەکانیان بەو شێوەیە ڕێکبخەن کە گونجاوە لەو کاتەدا.

بە گوێرەی پێشبینی فەلەکناسان، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و بەو شێوەیەش ڕەمەزانی ئەم ساڵ ٢٩ ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت لە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت سوونە مەزهەبەکان.

پێشترش ماڵپەڕی بەناوبانگی گۆگڵ بڵاویکردبوویەوە یەکەمڕۆژی ڕەمەزان ٢٧ ئایار بووە و کۆتا ڕۆژیشی ٢٤ی حوزەیران دەبێت و بەر ڕۆژی شەممە دەکەوێت و بەو پێیەش ٢٥ مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت کە سێ ڕۆژ دەبێت.

پێشتریش حکومەتی هەرێم پێشبینی کردبوو کە ٢٥ مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت و بەو هۆیەوە ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی مانگی داهاتووی لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمدا کردووە بە پشووی فەرمی.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.



PM:06:40:14/06/2017