کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی جارێکی دیکە دواخرا

ئەگەرچی بڕیاربوو سبەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەنجامبدرێت، بەڵام میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە دواخراوە.

ماڵپەڕی پیوکەی میدیای زمانحاڵی فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە بڕیار بوو سبەینێ شەممە بەڕێوەبچێت بۆ رۆژی یەكشەممە دواخرا".

هەروەها بڵاویشی کردووە "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بڕیار بوو سبەینێ شەممە 17ی حوزەیرانی 2017 بەڕێوەبچێت، بەهۆی مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی هاوسەری سەركردە عومەر دەبابەو بەخاكسپاردنی لەشاری كۆیە، بۆ رۆژی یەكشەممە 18ی حوزەیران دواخرا".

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی یەکێتی لەسەر پشتگیری کردنی ڕیفراندۆم ڕێککەوتوون، بەڵام پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە بێ گۆڕان ماوە و نەگەیشتوون بە ئەنجام.



PM:10:22:16/06/2017