ئەمەریکا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەدات بە پێشمەرگە

بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد کە حکومەتی ئەمەریکا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەدات بە هێزی پێشمەرگە.

عەمید ڕوکن هەژار عومەر، بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی باسی نیوزی راگەیاندووە "ئیدارەی ئەمریکا ڕازی بووە لەسەر 200 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەو پارەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە نێوان ئیدارەی ئەمریکا و عێراق کراوە".

ناوبراو دەشلێت " بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەمریکا بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە سوپای عێراق و لەو بڕە پارەیەش پشکی هێزی پێشمەرگەی تێدایە بۆ ئەوەی چەکی ئەمریکی پێ بکڕدرێت و پێداویستیی تەواوی هێزێکی نێودەوڵەتی پێ ئامادە بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "لەو بڕە پارەیە دەبێ دوو لیوای هێزی پێشمەرگە مەشق و راهێنانیان پێ بکرێت و تەجهیز و تەسلیح بکرێن".

لەبارەی پرۆتۆکۆلی (هەولێر - واشنتۆن)، عەمید هەژار دەڵێت: "موژدە بە خەڵکی کوردستان دەدەن لەبارەی پرۆتۆکۆلی هەولێر و واشنتۆن لەم ڕۆژانە ئەو موژە بە خەڵکی کوردستان دەدرێت".



PM:01:21:18/06/2017