ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆببنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆدەبنەوە.

سەرچاوەكەی "سپی" باسی لەوەكرد كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە گفتۆگۆ لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان و تێیدا یەكێتیش وەڵامی ئەو وەڵامەی پارتی دەداتەوە كە لەسەر نەخشە ڕێگاكەی یەكێتی ئاڕاستەیانكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە هەر ئەم هەفتەیە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕانیش كۆببێتەوە.



PM:03:32:19/06/2017