سێ پێشمەرگە بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەیەکی بۆمبێکەوە لە ناوچەی خەرابەڕووت لە ڕۆژئاوای کەرکوک سێ پێشمەرگە برینداربوون و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوەپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە چەند پێشمەرگەیەکەی لیوای دووی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوە و بەوهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە بۆمبەکە لە بەرزاییەکانی گوندی مامە لە ناوچەی خەرابەڕووت تەقیوەتەوە و برینی بریندارەکانیش سووکە.

ئاشکراشکراوە هەر لە هەمان سنووردا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش گوللـە هاوەنێکیان ناوە بە هێزەکانی پێشمەرگەوە بەڵام گوللـە هاوەنەکە لە نزیک سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بە هێزەکانی پێشمەرگە نەگەیاندووە.



PM:04:31:19/06/2017