کۆمپانیایەکی نەوت هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت

كۆمپانیای نەوتی ئیسپانی( REPSOL) دوای 5 ساڵ لەگەڕان‌و پەرپێدان لەسێكتەری نەوت لەهەرێمی كوردستان‌و سنووری پارێزگای سلێمانی بڕیاری راگرتنی كارەكانیداوەو لەخۆ ئامادەكردندان بۆ جێهێشتنی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان، كە ئاژانسی وزەنیوز بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای ریپسۆل لەخۆئامادەكردندایە بۆ فرۆشتنی پشكی كێڵگە نەوتییەكانی، كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای  سلێمانی.

سەرچاوەیەك لەكۆمپانیای ریپسۆلی ئیسپانی لەو بارەوە رایگەیاندووە "لەئێستادا كۆمپانیای ریپسۆل لەسەروبەندی راگرتنی كارەكانیدایە لەكوردستان".
تا ئێستا هۆکاری جێهشتنی کوردستان لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە نەزانراوە.



PM:11:46:19/06/2017