داعش هێرشی کردە سەر رۆژئاوای خورماتوو

چەکدارانی داعش لە نیوەشەوی ١٩-٢٠ ی حوزەیرانەوە،  لەسێ قۆڵەوە هێرشێکی توندیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.

بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە لە خورماتوو بە سپی راگەیاند" هێرشەکەی داعش لە سێ قۆڵەوە لە گوندی زەرگە لە رۆژئاوای خورماتووە دەستی پێکردووە، پێشمەرگەش بەتوندی و بەهەموو جۆرە چەکێک لێیان دەدات".

سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد کە شەڕ بەسەختی بەردەوامەو هێزی پێشمەرگە رێگری لە هێرشەکانی داعش کردووەو بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکەیان دەداتەوە.
لە دوو هەفتەدا چەکدارانی داعش چوار هێرشی کردۆتە سەر باشوور و رۆژئاوای شاری خورماتوو کە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.



AM:01:05:20/06/2017