35 تانكەر بەنزینی ژەهراوی بۆ ئێران گەڕێنرایەوە

بەرپرسانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی ژەهراویبوونی جۆری بەنزینەكەی، 35 تانكەر بەنزینیان بۆ ئێران گەڕاندەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ 35 تانكەر بەنزینی ژەهراوییان بۆ ئێران گەڕاندەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بەنزینە خراپەبوو كە ماوەیەكە لە ئێرانەوە دەنێردرێتە سلێمانی.

هەر ئەمرۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كێشەی هێنانی بەنزینی خراپ قسەی لەسەر كرا‌و پاش لێكۆڵینەوە لیژنەیەكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەوبارەوە بڕیاردراوە ئەو کۆمپانیایەی ئەو تەنکەرانەی هێناوە، بخرێتە لیستی ڕەشەوە و مۆڵەتی کارکردنیان لێ وەربگیرێت و هەروەها ئەو کارمەند و بەرپرسانەی تێوەگلاون لەم ساختەکارییە، لەکارەکانیان هەڵبپەسێردرێن تاوەکو بڕیاری دادگا دەدرێت.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كەیسی هێنانی بەنزینی ژەهراوی ‌و خراپ‌و ئەو كەسانەی دەستیان لەم كارەدا هەبووە، بخرێتە بەردەم دادگا.



PM:02:30:20/06/2017