ڕۆنامەنوسێک لە هەولێر دەستگیرکرا

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەسەر سكاڵایەكی وەزیری پێشمەرگە مەسعود حەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندارد دەستگیرکرا

فەرمان رەشاد، سەرنوسەری سایتی ستاندەر، بە ئاوێنەی راگەیاندووە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بنكەی پۆلیسی باداوە ناوبراو لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە لە مانگی ئابی ساڵی رابردودا لە سایتی ستاندەر بڵاوكراوەتەوە لەسەر سكاڵای وەزیری پێشمەرگە دەستبەسەركراوە.

وتوشییەتی كە پاش ئەوەی براوەتە دادگا، دادوەر فەرمانی ئازادكردنی مەسعود عەبدولخالقی داوە بەڵام كاتێك گەڕاونەتەوە بنكەی پۆلیس كەیسەكەی دواخراوە و ئەوەش وایكردوە دەوام تەواو ببێت و كەفالەتەكە بەشێوەی كەفیلی فەرمانبەر ئەنجام نەدرێت بەڵام دواتر لەلایەن پارێزەرەكەیەوە كارێكی بۆ كراوە كە كەفالەتەكە بدەن لەگەڵ ئەوەش هێشتا پۆلیس ئازادی نەكراوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە پێیانوتون دەبێت عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر فەرمان بكات ئەو كات ئازادی دەكەین و فەرمان رەشاد ئەمەش بە نایاسایی لەقەڵەم دەدات.

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیشی، ڕایگەیاند هەواڵەكەی كە سكاڵاكەی لەسەر تۆماركراوە پەیوەندی بەبەرەكانی جەنگی پێشمەرگە دژ بە داعشەوە هەبوە و كە گوایە ئەو هەواڵە مەترسی هەبوە بۆ سەر ئەمنییەتی بەرەی پێشمەرگە.

 



PM:05:49:20/06/2017