لیژنه‌ی باڵای پێداچونه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
چه‌ند پێشنیارێكی خستووەتە بۆ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی
ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ی موچه‌وه، کە شێوازی زیادکردنی مووچەی تێدایە.
ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاویکردووە به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران لیژنه‌ی باڵای پێداچونه‌وه‌ی موچه چه‌ند پێشنیارێكی گه‌ڵاڵه‌كرد‌وه له‌باره‌ی
سیستمی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن بۆ په‌سه‌ندكردنی
یه‌كێك له‌پێشنیاریه‌كان تاوه‌كو به‌پێی ئه‌و سیستمه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێ
یه‌كێك له‌پێشنیاره‌كان كه زۆر به‌هێزه ئه‌وه‌یه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر
بنه‌مای كه‌مترین ده‌رماڵه ڕێكده‌خرێت"
بڵاویشکراوەتەوە "به‌پێی پێشنیاره‌كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك (موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی
له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیری‌و منداڵ‌و بڕوانامه‌ی ده‌درێتێ‌و به‌پێی ڕێنماییه‌كانیش
ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌رماڵه‌ی جوگرافی بۆ خه‌رج بكرێت”.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە کە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا
بڵاوکراوەتەوە له‌مانگی كانونی دوه‌می 2016 وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر
بنه‌مای بڕی موچه سیستمی پاشه‌كه‌وتی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سه‌پاند
كه ڕێژه‌كه‌ی له‌نێوان (% 25 بۆ % 75) دایه، له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌ی به‌رپرسانی
حكومه‌ت فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێبون مانگی سێ ئه‌مساڵ ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌ت ئه‌وكات ڕایگه‌یاند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش سه‌رقاڵی
گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیاره‌كانن له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی موچه‌وه.