وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەکەی تر ڕادەگەیەنێت

ماڵپەڕێک بڵاویکردووەتەوە وەزارەتی دارایی پارەی ھاندانی رەوانەی بانک کردووەو بڕیارە لەگەڵ کۆتاییھاتنی موچەی مانگی نیسان پارەی ھاندانیش دابەشبکرێت، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لەسلێمانی وتویەتی لیستەکە ئامادەیە، بەڵام تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەو فەرمانی خەرجکردنی پارەی ھاندان نەدراوە.

تۆڕی هەواڵی سلێمانی کە پێشتر زمانحاڵی مەڵبەندی یەکی یەکێتی بوو بڵاویکردووەتەوە کە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە سبەینێ 22 ی حوزەیران، لەگەڵ کۆتاییھاتنی دابەشکردنی موچەی مانگی نیساندا، پارەی ھاندانی مامۆستایانیش دابەشبکرێت.

بڵاویشکراوەتەوە، کە پارەی ھاندانی مامۆستایان رەوانەی گەنجینەو بانک کراوە، بەڵام کێشە لەئامادەکردنی لیستەکاندایە لەلایەن پەروەردەوە، ئەو پەروەردانەی لیستیان ئامادە نەکردووە، خۆیان وادەکەن دابەشکردنی پارەی ھاندان دوابکەوێت.

حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لەسلێمانی ڕایگەیاندووە لیستی پارەی ھاندان رەوانەی گەنجینەکان کراوەو ئامادەیە، بەڵام تائێستا لەلایەن داراییەوە ھیچ فەرمانێک نەدراوە بەخەرجکردنی پارەکە.

وتوشییەتی "تەنھا سبەینێ دەوامم دەکەین، رۆژی شەممەی داھاتوو دەواممان نییە، بەڵام ئەگەر وەزارەتی دارایی فەرمان بکات، دەتوانین شەممەش دابەشی بکەین".



PM:08:45:21/06/2017