حكومەتی هەرێم لەسەر قایمقام‌و پۆلیسی چەمچەماڵ بڕیاریدا

ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربوونی قایمقام‌و بەڕێوەبەری نوێ پۆلیسی راگەیاند.

لەكۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا كە لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حیزبی‌و حكومی تێیدا ئامادەبوون، قوباد تاڵەبانی راگەیاند كە چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌ی سیاسی و دارایی هه‌یه‌.

وتیشی: كه‌سانێك هه‌ن له‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆیان له‌ سه‌رووی یاساوه‌ ده‌بینن، به‌ڵام وه‌ڵامی توندیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن.



AM:10:24:22/06/2017