ڤیدیۆ.. ئاگر لە بەشەناوخۆیی زانكۆ كۆیە بەردەبێت

ئاگرێک لە بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە لە پارێزگای هەولێر دروست بووە و ژمارەیەک قوتابی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە كەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، ئاگرەکە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 22.6.2017 لە نزیک بەشە ناوخۆیی کچان کەوتووەتەوە و بە لولەکێشی بەشەناوخۆییەکە چووەتە ژوورەوە.

عەمید عەلی عەبدوڵڵا هەروەها رایگەیاندووە، کە 40 قوتابی تووشی تەنەگنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کراون.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ژمارەیەک کوڕی بەشە ناوخۆیی کوڕان بە هانای کچەکانەوە چوون و پەنجەرەکانیان شکاندووە و بەهۆیەوە هەندێکیان بە سووکی بریندار بوون.





PM:12:01:22/06/2017