ئازاد جوندیانی: گۆڕان تووشی شکست و ئاژاوەی نێوخۆیی دەبێت

  ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئازاد جوندیانی " گۆڕان تووشی شکست و ئاژاوەی نێوخۆیی دەبێت و پێویسته‌ بچنەوە سەر شەقام، چونکە ئەمە تاکە رێگەی ناچارانەی ئەو حزبەیە".

، ئەوکاتە دۆخی سلێمانی بەرەو شڵەژان دەچێت، بۆیە پێویستە بە هەنگاوی خێرا و بە پەلە و لەسەریەک سلێمانی بخرێتە نێو خزمەت و هاوکاریی سەربەخۆیی کوردستانەوە". 
  
ئەنیستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان سیمینارێكی بۆ ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی راگەیاندنی یەكێتی، ئازاد جندیانی سەبارەت بە پرسی جیابوونەوەو ژیانی حیزبایەتی وتی " گۆڕان تووشی شکست و ئاژاوەی نێوخۆیی دەبێت و پێویسته‌ بچنەوە سەر شەقام، چونکە ئەمە تاکە رێگەی ناچارانەی ئەو حزبەیە".

جندیانی لەو سمینارەدا وتی "قوتابخانەی ئیبراهیم ئەحمەد بەرامبەر قوتابخانەی بارزانی، ململانێ و ناکۆکی زۆری لێکەوتەوە. بەڵام دواجار ئەو مەدرەسەیە شكستی خوارد و سەرنەكەوت".
 
لەبارەی دۆخی سلێمانی بەهۆی ئەنجامەكانی سیاسەتكردن لەو شارەدا جندیانی دەڵێت: "دەکرێت ئێستا ئاماژە بەوە بدرێت قوتابخانەی سلێمانی بۆ سیاسەت گەیشتووه‌تە کۆتایی خۆی".
 
ناوبراو دەشڵێت "لەم بارودۆخەدا و لە رەوشێکی گرنگ و ناسکی وەکو ئەمڕۆدا، کە دابڕان بەجۆرێکی دیکە لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا بوونی هەیە، زۆرجار باس لەوە دەکرێت بۆ پەڕینەوە بەرەو سەربەخۆیی و ریفراندۆم، پێویستە دەزگا یاساییەکانی وڵات (وەکو پەرلەمان) شەرعییەت بدەن بە پرۆسەکە، بەڵام بەمشێوەیە نیە، چونکە وڵات هەبووە دامودەزگای شەرعی هەر نەبووە و بەسەربەخۆییشدا تێپەڕبووە".
 
زیاتر وتی: "فیدل کاسترۆ و ماوتسیتۆنگ و خومەینی و دەیان نمونەی دیکە بە بێ دەزگا شەرعییەکان سەربەخۆیی و شۆڕشیان بەرپاکرد. بۆیە دیسکۆرسی بە مەرج زانینی کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی گفتوگۆیەکی بێ کەڵک و زیادە. شەڕی ئێستا سەپاندنی ئیرادە و ململانێی حزبییە نەک شەڕی دیموکراتی و شەرعییەت".
 
لەبارەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، جندیانی، دەڵێـت: "گۆڕان تووشی شکست و ئاژاوەی نێوخۆیی دەبێت و دەبێت بچنەوە سەر شەقام، چونکە ئەمە تاکە رێگەی ناچارانەی ئەو حزبەیە، ئەوکاتە دۆخی سلێمانی بەرەو شڵەژان دەچێت، بۆیە پێویستە بە هەنگاوی خێرا و بە پەلە و لەسەریەک سلێمانی بخرێتە نێو خزمەت و هاوکاریی سەربەخۆیی کوردستانەوە".
 
لە بارەی‌ مێژووی‌ حزبە سیاسییەکانی‌ سلێمانی‌ راشیگەیاندووە: لە بەرئەنجامدا زیانی گەورە لەو قوتابخانەیە نوێیە كەوتەوە، كە تێیدا وزەی زیندووی ناوچەی سلێمانی و بەشێكی گرنگی كوردستانی لە كۆمەڵێك پرۆسەی سیاسی هەڵە و پڕ لە كەموكوڕیدا بەفیڕۆدا.
 
لەلایەکی دیکەوە لە رووی گرنگی پەیوەندیی ئاشتیانەی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ کوردستان جندیانی وتی‌: شەڕی نێوان پارتی و یەکێتی بوو بە شەڕێکی سەرتاسەری، بەڵام شەڕی پارتی و یەکێتی بەجیا لەگەڵ هەر حزبێکی دیکە نە دەبۆ سەرتاسەری، لەبەر ئەم خاڵەیە ئاماژە بە قسەیەکی مام جەلال دەدەم کە هەمیشە پێیدەگوتین "بە تێکچوونی پەیوەندیی پارتی و یەکێتی لەگەڵ حزبە بچووکەکان، کوردستان وێران نابێت، بەڵام هەرکات یەکێتی و پارتی رووبەڕووی یەکتری ببنەوە کوردستان تووشی کارەسات دەبێت".
 
لەبارەی رەوشی سیاسی سلێمانیشەوە جندیانی دەڵێت: "سلێمانی لە کۆندا ناوەندێک بووە جێگەی شانازی و خەونی مرۆڤی کورد بووە، زۆربەی کورد روویان لە سلێمانی بوو، بەڵام بزووتنەوە سیاسییەکانی سلێمانی لە مێژووی نوێدا ئەم راستییەیان گۆڕی، جاران هەموو تاک گەلی دانیشتووی سلێمانی بە شانازییەوە شوناسی خۆیان بە شاری سلێمانییەوە دەبەستەوە، بەڵام هەنووکە لە سلێمانیدا، هێندەی پەنا دەبرێتە بەر ئەوەی تاکەکەس خۆی بە خەڵکی شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری سلێمانی بناسێنێت، ئەوەندە هەوڵ نادات خۆی وەکو سلێمانی پیشانبدات.

ده‌شڵێت، لەم گۆڕانەدا نەوشیروان موستەفا رۆڵی بەرچاوی هەبوو، کە پێیوابوو ئەسپی سیاسی نوێی ئەو بە دوو کردار تاو دەدرێت، یەکەمیان: تەفروتوناکردنی تەواوی یەکێتی و دووەمیان : بەربەرەکانیکردنی رەهای بارزانی. ئەمەش مێژووەکەی لە شەستەکانەوە دەستیپێکردبوو، ئەم کێشە قوڵ و ململانێیانەی ئێستا هەن دەرهاویشتەی سەردەمی ئەوکاتن."



AM:09:41:23/06/2017