وەزارەتی ئەوقاف داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات

وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند سبەی شەممە لیژنەی باڵا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی ئەوقاف چاودێریی بنینی مانگ دەكەن. وتەبێژی وەزارەتەکش داوا لە هاونیشتمانیان دەکات هەر کەسێک مانگی بینی ئاگاداریان بکاتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی وتووە کاتژمێر 07:00 ی ئێوارەی رۆژی شەممە 23-4-2017، لیژنەی باڵا و 20 بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوقاف لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز چاودێری بنینی مانگ دەكەن.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف داوا هاوڵاتیانیش دەکات دەکات هەر کەسێک مانگی بینی، بە بەڵگەوە نزیکترین یەکەی ئیداری یان بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی لێ ئاگاداربکاتەوە.

ڕوونیشی دەکاتەوە کە لەگەڵ وەقفی سوننی عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدان و سعودیەش هەماهەنگییان هەیە. ئەگەر بێت و رۆژی یەکشەممە 25 ی مانگ جەژن بێت، کەواتە مانگی رەمەزان کەمەمە دەبێت، ئەگەر رۆژی دووشمەش جەژن بێت واتە رەمەزان 30 ی پڕ دەبێت.



PM:09:30:23/06/2017