حه‌شدی شه‌عبی پێشمه‌رگه‌یان بۆردومان كرد
له‌گوندی زه‌رگه له‌سنوری خورماتوو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هه‌ڵه بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو به ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگه‌یاند: له‌سه‌عات 3:15 خوله‌كی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ 2017/6/24، له‌گوندی زه‌رگه‌ی خورماتوو، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، چه‌ند گوله هاوه‌نێك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لیوای 5ی به‌رگری فیاكه‌وتن كراوه، به‌ڵام خوشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاند: رووداوه‌كه به مه‌به‌ست نه‌بووه، چه‌كدارانی داعش بوونیان هه‌بووه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ربۆیه تۆپبارانی تیرۆرستانی داعشیان كردوه.
AM:10:35:24/06/2017