ڕۆژنامەنوسان بێدەنگیان شکاند

ژمارەیەک نوسەر و ڕووناکبیر لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایی توند دەردەبڕن وەک خۆیان دەڵێن "بەرامبەر ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەی و ڕێکخراوەی بۆ سەر چەند ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی ئازا و ڕەخنەگر دەستی پێکردووە".

لە بەیاننامەکەدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە و واژۆی زیاتر لە 80 کەسایەتی و نوسەر و ڕۆژنامەنوسی ناوچە جیاوازەکانی لەسەرە ڕایدەگەیەنن "بە توندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین و ئەم هەوڵە ناشیرین و ئاست نزمەو درۆ هەڵبەستنە، ڕەت دەکەینەوە و سوور دەبین لە هەوڵ و ڕەخنەکانمان بۆ فراوانکردنی کارکردنی ئازادانەی هەمو ڕەنگ و بیروبۆچوونەکان، لەسەر بناغەی گفتوگۆی شارستانییانە".

دەقی بەییاننامەکە:
بەیاننامەی ناڕەزایی، دژ بە هەڵمەتی ناوزڕاندن و تیرۆریی کەسایەتی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوور لە هەمو نەرێتێکی مۆدێرن و شارستانی، لە چەندین ئۆرگانی حیزبی و سێبەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکی بەرفراوان و ڕێکخراو بۆ سەرچەند ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی ئازا و ڕەخنەگر دەستی پێکردووە. لەوانە (مەریوان وریا قانع، ئاراس فەتاح، مەسعود عەبدولخالق، سەرکەوت شەمس، هێرش عەبدولڕەحمان، کەمال چۆمانی و کامیار سابیر و... هتد) ئێمە خاوەنی ئەم قەڵەمانە دەناسین و دەزانین ساڵانێکی زۆرە ڕۆڵێکی گرنگیان بینیووە لە بەرگریکردن لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی کوردی و چەندین نووسین و بەرهەمیشیان پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە. ئەم هەڵمەتە ڕێکخراوە، بە پلەی یەکەم دەسەڵات و حیزبە باڵا دەستەکانی لە پشتەوەیە و هەوڵێکی بەدکارانەی ترە، لە پاڵ هەوڵەکانی ڕابردویان بۆ کپکردن و بێ دەنگکردنی هەمو ئەو دەنگ و قەڵەمە ناڕازاییانەی کە ڕەخنە لەم دەسەڵاتە شکستخواردووە دەگرن، کە سەرەڕای داهاتێکی زۆری وڵات، بەڵام ناتوانن سەرەتایترین پێداویستییەکانی ژیانی هاوڵاتیان دابین بکەن.!
هەمو لایەک دەزانین، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاکوانی مەدەنی لە کوردستان تیرۆر کراون و چەندین کەسی تر، ڕوبەڕووی ڕاوەدوونان و تیرۆریی جەستەیی  بوونەتەوە. هەر بۆیە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافەکانی مرۆڤەوە، چەندین جار ڕەخنەی توندی لێگیراو بە شوێنێکی مەترسیدار  بۆ ئازادی ڕادەربڕین ئاماژەی بۆ کراوە.! بەڵام ئەوەی جێگەی لەسەر وەستانە ئەم هەڵمەتە نوێیە، زیاتر بۆ تیرۆریی کەسایەتی و ناوزڕاندنی چەند نووسەر و کەسانی ڕەخنەگرە.! 
ئێمە لە خوارەوە، کە ناومان هاتووە، کۆمەڵێ (نووسەر و مامۆستای زانکۆو ڕۆژنامەنوس)ین. بە توندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین و ئەم هەوڵە ناشیرین و ئاست نزمەو درۆ هەڵبەستنە، ڕەت دەکەینەوە و سوور دەبین لە هەوڵ و ڕەخنەکانمان بۆ فراوانکردنی کارکردنی ئازادانەی هەمو ڕەنگ و بیروبۆچوونەکان، لەسەر بناغەی گفتوگۆی شارستانییانەی دوور لە ناوزڕاندن.

١-نەجیبە مەحمود- ڕۆژنامەنووس -سوید
٢-ڕەوف بێگەرد- چیرۆکنووس
٣- گەشە دارا حەفید- پەرلەمانتار
٤- شوان محەمەد- ڕۆژنامەنووس
٥-کامەران سوبحان- نووسەر 
٦-کەمال ڕەئوف-ڕۆژنامەنووس
٧- ڕێبین هەردی-نووسەر
٨-پەروا عەلی - پەرلەمانتار
٩-کاردۆ محەمەد- چاودێری سیاسی
١٠- خەبات عەبدوڵڵا-نووسەر
١١-فاروق هۆمەر-چیرۆکنووس-کەنەدا
١٢- د. سەردار عەزیز- نووسەر
١٣- ئاسۆس هەردی- ڕۆژنامەنووس
١٤- شوان داودی-بڕیاردەری لیژنەی ڕۆشنبیریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥-عەتا محەمەد- چیرۆکنووس
١٦- پەیمان عیزەدین-پارێزەر
١٧-د. هەژار شێخ محەمەد- مامۆستای زانکۆ
١٨-ئەنوەری ڕەشی عەوڵا- نووسەر- لەندەن
١٩-دانا ڕەئوف- هونەرمەند- سوید
٢٠- لوقمان ڕەئوف-ڕۆژنامەنووس-ئەمەریکا
٢١-د. جەعفەر عەلی- مامۆستای زانکۆ
٢٢-کاوە عیزەدین -مامۆستای زانکۆ
٢٣-سالار مەحـمود- پەرلەمانتار
٢٤-سیروان بابان-چالاکوانی مەدەنی-ئەڵمانیا
٢٥-د. ڕێبوار سەعید – هونەرمەند - مامۆستای زانکۆ
٢٦- ڕەزا جەبار-نووسەر
٢٧-چلورە هەردی- چالاکوانی مەدەنی
٢٨-ئەرکان ڕەئوف- مامۆستای زانکۆ
٢٩-ڕەحمان غەریب- ڕۆژنامەنووس
٣٠- مام ڕۆستەم-پێشمەرگەی دێرین
٣١- بەڵێن ساڵح- ڕۆژنامەنووس- ئەمەریکا
٣٢-پێشڕەو جەمال- چاودێری سیاسی- هۆڵەندا
٣٣-سەڵاح ڕەشید- چاودێری سیاسی
٣٤- عەلی حەمەساڵح-پەرلەمانتار
٣٥-ڕەوا ئەمجەد- چالاکوانی مەدەنی
٣٦-سیروان رەشید- ڕۆژنامەنووس
٣٧-مەریوان هەڵەبجەیی- وەرگێڕ
٣٨-ئاریان ڕەئوف- مامۆستای زانکۆ
٣٩-پەیکار عوسمان- نووسەر- فیللەندا
٤٠-گوڵان محەمەد- مامۆستای زانکۆ
٤١- ڕەسوڵ ئەحمەدی- نووسەر- ئەڵمانیا
٤٢-ئیکرام حسێن-پزیشک
٤٣-عەلی زاهیر هەرکی- نووسەر- بەریتانیا
٤٤-فەرحان مزووریی- نووسەر
٤٥-حازم زاخویی- چالاکوانی مەدەنی
٤٦-د. محەمەد عەلی- مامۆستای زانکۆ
٤٧-ڕۆژە حەسەن-پزیشک
٤٨-فەرهەنگ خالید- یاساناس
٤٩-مەهدی ئەبوبەکر-مامۆستای زانکۆ
٥٠-مەجید ساڵح- نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٥١-نوری فەرەج ڕەحیم-پێشمەرگەی دێرین
٥٢-دڵبخوێن مەحمود زێباری- چالاکوانی مەدەنی
٥٣-گۆران عەلی کەریم- هونەرمەند
٥٤-ڕامان قادر- نووسەر- ئوستوڕالیا
٥٥-سامان عەلی- ئەندازیار
٥٦-بەختیار حەسەن-نووسەر
٥٧- دڵشاد حسێن- نووسەر و هونەرمەند-سویسرا
٥٨-سەرهەنگ فەرەج- چاودێری سیاسی
٥٩ - هەورامان مەعروف-مامۆستا
٦٠-محسین عەلی ئەحمەد-چاودێری سیاسی
٦١-شێرکۆ جەبار- مامۆستای زانکۆ
٦٢-بڕوا عەلادین-نووسەر-سوید
٦٣-خەبات نەوزاد-ڕۆژنامەنووس
٦٤-ئاوارە حاجی- چالاکوانی مەدەنی
٦٥-هێرش عەبدولرەحمان- چاودێری سیاسی-ئەمەریکا
٦٦-درەو مەهدی-مامۆستا
٦٧-نەوشیروان محەمەد کەیخەسرە-چالاکوانی مەدەنی
٦٨-دلێر شازەمان-ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی پەنابەران-ئەڵمانیا
٦٩-هاشم ئامێدی- نووسەر –بەریتانیا
٧٠-جوان حسێن- کۆمەڵناس
٧١-خالید ڕەزا- چاودێری سیاسی-هۆڵەندا
٧٢-عەباس باڵەک-نووسەر-ئەڵمانیا
٧٣- ئازاد مەحمود- نووسەر-بەریتانیا
٧٤-هەڵۆ شێرکۆ بێکەس-شاعیر-سوید
٧٥- بەندی عەلی – شاعیر
٧٦-هونەر حەمەڕەشید-ڕۆژنامەنووس
٧٧-هەورامان وریا قانع
٧٨- ئارێز حسێن-نووسەر- کەنەدا
٧٩-شارا سەلام-چالاکوانی مەدەنی- ئەڵمانیا
٨٠- د. هەرێم ئەحمەد-نووسەر- ئەمەریکا
٨١- ئازاد یاسین- نووسەر
٨٢-هێمن ئازاد-نووسەر-ئەڵمانیا
٨۳-ڕەوا بورهان-سەرنوسەری ماڵپەڕی سپی میدیا
٨٤-مەهدی فەتاحی-ڕۆژنامەنووس-ئەڵمانیا
٨٥-تەلعەت تاهیر-نووسەر
٨٦-کازم جەلال- نووسەر- سوید
٨۷-عەتا ناسر سەقزی-ڕۆژنامەنووس
٨٨-سازان تۆفیق-ڕۆژنامەنوس


PM:02:38:26/06/2017