پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی لە ناوچەی خانەسۆر کۆکردۆتەوە و بە وتەی فەرماندەیەکی یەپەشە بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی تورکیا هێرش دەکاتە سەر شنگال.
سه‌رحه‌د شنگالی، فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال، (یه‌به‌شه) به میدیاکانی یەکێتی وتووە پارتی له‌سنوری خانه‌سۆر ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هێزه‌كانی زیاتر ده‌كات، ئه‌م كاره‌ش مه‌ترسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی لێده‌كرێت.
سەرحەد شنگالی وتیوشیەتی زانیاریمان هه‌یه پارتی به‌نیازه به پاڵپشتی فڕۆكه‌و هێزی سه‌ربازی توركیا، هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رحه‌د شنگالی رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندیه‌كی ئاساییمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه هه‌یه‌و هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌نێوانماندا نییه، ئه‌وان وه‌ك هێزێكی ڕه‌سمی عێراقی له‌ناوچه‌كه‌دان و چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی شنگالیشیان ڕزگاركردوه".